سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: شۆڕشێکمان لە چاکسازیی کشتوکاڵی دەست پێکردووە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتاری دانانی بەردی بناخەی عەلوەی هاوچەرخی ئاکرێ ڕایگەیاند: شۆڕشێکمان لە چاکسازیی کشتوکاڵی دەست پێکردووە و جەختی کردەوە، زۆر هەنگاوی دیکە ماوە بۆ زیاتر بەهێزکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پشتیوانی کردن لە جووتیاران و بەرهەمی خۆماڵی.

پێش زیاتر لە چوار ساڵ، جووتیاران نائومێد بوون بەهۆی ئەوەی لە بازاڕدا، بەرهەمەکانیان پارەی نەدەکرد، هاوکات ئەمەش هۆکار بوو بۆ کەمبوونی بەرهەم. ئەوەی هەش بوو، بەشی پێداویستی ناوخۆیی نەدەکرد و کێبڕکێی بەرهەمی هاوردەکراویش وای کردبوو، بەرهەمی خۆماڵی خواستی کەمتر لەسەر بێت. بۆیە جووتیاران ناڕازی بوون و بەرهەمەکانیان لەسەر شەقامەکان فڕێ دەدا.

کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی خەمی جووتیارانی هەڵگرت و هانیدان بۆ بەردەوام بوون. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پشتیوانی لێکردن و کارئاسنی بۆ کردن، هەر بەوەشەوە نەوەستا، بازاڕی لە دەرەوە بۆ بەرهەمەکانیان دۆزیەوە. هەنار، سێو پەتاتە، هەنگوین و چەندین بەرهەمی دیکەی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان ئێستا لە بازاڕەکانی جیهان خواستیان لەسەرە.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ جووتیاران بوو، گوێی لێگرتن و سەردانی کردن، لە دابینکردنی ئاو بۆ چاندن تاوەکوو دوورینەوەی بەرهەم. ئێستا کشتوکاڵ بەشێکە لە هێزی ئابووریی کوردستان و بەشێکی سەرەکییە لە پلانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ فرەچەشن کردنی داهات. ئەمە بەڵێنی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بوو بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان.