پەرلەمانتارێکی ڕووس کۆنگرەکەی سویسرا بە "زەماوەندی ڕووتەکان" ناو دەبات

میخائیل شێرمێت، ئەندامی لیژنەی ئاسایشی دومای ڕووسیا، کۆنفرانسی سویسرا سەبارەت بە ئۆکرانیا بە "زەماوەندی ڕووتەکان" وەسف کرد، کە لەلایەن "پاشای ڕووتەکان"ـی نایاسایی ڤلادیمێر زێلنسکی بەڕێوە دەبرێت.

میخائیل شێرمێت، بە نۆڤۆستی ڕاگەیاند، ئەم کۆبوونەوەیە وەک زەماوەندێکی ڕووت وایە، چونکە بەڕێوەبەرەکەی، زێلێنسکیە، پاشای ڕووتەکان و نایاساییە، باوەڕم وایە ئەم بۆنە بە مەبەستی پلە بەرزکردنەوە بەڕێوەدەچێت و تەنها پڕوپاگەندەیە و بۆ ڕازیکردن و لەخۆباییبوونی ڕێکخەرانی".

شێرمێت ئاماژەی بەوەش کرد: لەم بۆنەدا هەوڵ دەدەن ڕای گشتی ڕۆژئاوا ڕازی بکەن، کە بەدوای چارەیەکی ئاشتییانەدا دەگەڕێن بۆ ئەو پرسە، هەرچەندە هەمووان زۆر باش دەزانن کە وڵاتانی ڕۆژئاوا ئامانجیان پەرەپێدانی ململانێکانە، ڕوونە کە تەنها ڕووسیا و سەرۆکەکەی ئارەزووی ئاشتیی لە ئۆکرانیا دەکەن، نەک ڕۆژئاوا".

سویسرا لە ڕۆژانی 15 و 16ـی حوزەیران کۆنفرانسێک لەسەر ئۆکرانیا ساز دەکات، لە هاوینەهەواری بورگنستۆک، لە نزیک شاری لۆسیرن، 92 وڵات بەشداریی خۆیان سەلماندووە، ڕووسیا بانگهێشت نەکراوە.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، شی جینپینگ، سەرۆکی چین و لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەڕازیل بەشداریی کۆنفرانسەکە ناکەن.

ڕووسیا دووپاتی دەکاتەوە کە بیرۆکەی کۆنفرانسی ئاشتی، کە ڕێکخەرانی کۆنفرانسی ئاشتی زۆر بایەخی پێ دەدەن، بۆ مۆسکۆ جێگەی قبوڵکردن نییە، چونکە قسەکان لەسەر پێشخستنی "پرسی ئاشتی"یە کە کاری پێ ناکرێت و بەرژەوەندییەکانی ڕووسیا لەبەرچاو ناگرێت .