باڵیۆزخانەی ڕووسیا: بەریتانیا بە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا گەشەسەندنی خۆی سنووردار دەکات

باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە لەندەن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە بەریتانیا بە سەپاندنی سزا بەسەر ڕووسیا، گەشەسەندنی خۆی سنووردار دەکات.

لە بەیاننامەکەی باڵیۆزخانەکەدا هاتووە، بە سنووردارکردنی سیستێماتیکی گەشەسەندنی وڵاتەکە لەڕێگەی ڕێوشوێنە سزاکانییەوە، پێدەچێت لەندەن خۆی لەگەڵ ڕێژەی گەشەسەندنی زۆر کەمی ئابووریی سەرسووڕهێنەری بەریتانیادا گونجاندبێت.

بەیاننامەکە ئاماژە بەوەش دەکات، بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی وزە بۆ بەکاربەران، زیادبوونی هەڵاوسان و زیادبوونی بێکاری، هەموویان تاڕادەیەکی زۆر لە ئەنجامی سەرگەرمییە بێهودەکانی سیاسەتی دەرەوەی حکوومەتی پارێزگارانە کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا دەسەڵاتی بەدەست هێناوە.

هەروەها بالێۆزخانەی ڕووسیا دەشڵێت، پاکێجی نوێی سزاکانی حکوومەتی بەریتانیا، کاتەکەی هاوکاتە لەگەڵ لووتکەی گروپی حەوت لە ئیتاڵیا، هەوڵێکی هەلپەرستانەیە بۆ بەدەستهێنانی سوودی کێبڕکێی کاتی بە سنووردارکردنی تواناکانی کەرتی دارایی و وزەی ڕووسیا.

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لیستی سزاکانی سەر ڕووسیایان فراوانتر کرد و زیاتر لە 40 بابەتی نوێی زیاد کرد بۆ ئەوەی کۆمپانیا و کەسانی ڕووسیا و چەند وڵاتێکیش بگرێتەوە.

سزا نوێیەکان بریتی بوون لە کۆمپانیاکانی ئیسرائیل، چین، قیرغیزستان، تورکیا، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست.

هەروەها لەندەن پەیوەندی بەو سزایانە کرد کە واشنتۆن بەسەر بۆرسەی مۆسکۆ و ئینگۆستراخ و بۆرسەی پترسبۆرگدا سەپاندبوو.