ئەردۆغان: تا پەکەکە کۆتایی دێت، لە شەڕی تیرۆر بەردەوام دەبێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەڵێ: نەرمینواندنی سیاسەتی تورکیا کاریگەریی ئەرێنی بەسەر کۆمەڵگەوە دەبێت و ڕاشیگەیاند، تاوەکوو کۆتایی هێنان بە پەکەکە ئۆپراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پەیامی پیرۆزبایی جەژنی قوربان ڕایگەیاند، هەوڵەکانی نەرمی نواندنی سیاسەت ڕەنگدانەوەی ئەرینی هەبووە، بە تایبەت لە دابەزاندنی هەڵاوسان ئەنجامی باشی هەیە، ڕاشیگەیاند، ڕێگە نادەن هاووڵاتییان لەژێر فشاری هەڵاوساندا بمێننەوە.
ئەردۆغان گوتی: لە دۆسیەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا خاوەنی دەستکەوتی مێژوویین و دەستبەرداریان نابین. 40 ساڵە تیرۆر خوێنی گەلەکەمان دەمژێت.
جەختی کردەوە لەوەی سوپای تورکیا لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانیدا لە ناو خاکی تورکیا و دەرەوەی کۆڵ نادات و ئۆپەراسیۆنەکانیش تا وەکوو لە ناوبردنی پەکەکە بەردەوام دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاندووە، لە چیای خواکوڕک و لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چڕنوک قوفڵ، 8 چەکداری پەکەکەیان کوشتووە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە. لەلایەکی دیکە و لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە رۆژئاوای کوردستان و باکووری سووریا 9 چەکداری یەپەگەیان کوشتووە کە لە ناوچەکانی ئۆپەرایسۆنیی قەڵغانی فورات و کانیاوی ئاشتی بوون.