چاره‌نووسى كوردى سووريا له‌به‌رده‌م يارى هێزه‌ هه‌رێمايه‌تييه‌كاندايه‌

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى و هاوتا رووسييه‌كه‌ى سێرگى لاڤرۆڤ له‌ جنێڤ كۆبوونه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستى گه‌يشتن به‌ رێككه‌وتنێكى ورد له‌ باره‌ى ميكانيزمى كاركردنى هاوبه‌ش له باره‌ى سوورياوه‌.

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا جۆن كيرى و هاوتا رووسييه‌كه‌ى سێرگى لاڤرۆڤ له‌ جنێڤ كۆبوونه‌وه‌، به‌ مه‌به‌ستى گه‌يشتن به‌ رێككه‌وتنێكى ورد له‌ باره‌ى ميكانيزمى كاركردنى هاوبه‌ش له باره‌ى سوورياوه‌.

هه‌ردوولايه‌ن ده‌يانه‌وێت له‌ باره‌ى ره‌وشى حه‌له‌به‌وه‌ بگه‌نه‌ رێككه‌وتنێك و ئاگربه‌ست له‌ شاره‌كه‌ رابگه‌يه‌ندرێت و رێگه‌ بكرێته‌وه‌ بۆ گه‌يشتنى كۆمه‌كى مرۆيى بۆ هاووڵاتيان.

له‌ ئاستى ره‌وشى مه‌يدانييدا گرووپ و ميليشيا ئيسلامييه‌كان به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌چن ريزه‌كانيان يه‌كبخه‌ن و به‌ گڕوتينى زۆرتره‌وه‌ بێنه‌وه‌ سه‌ر شانۆى سياسى له‌و وڵاته‌دا.

هاوكات ده‌ستتێوه‌ردانى هه‌رێمايه‌تى كه توركيا بووه‌ته‌ سووڕگه‌ى ئه‌و بابه‌ته‌ و توركيا له‌ هه‌وڵدايه‌ رێگرى له‌ درووستبوونى كيانێكى كورديى له‌ سووريا بگرێت.

توركيا ده‌يه‌وێت رێگه‌ نه‌دات هێزى كورديى له‌ سووريا له‌ خۆرهه‌ڵاتى سوورياوه‌ تا باكوورى خۆرئاواى ئه‌و وڵاته‌ و ناوچه‌ هاوسنوورييه‌كان درێژ بێته‌وه‌.

بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، سوپاى توركيا سنوورى نێوده‌وڵه‌تى سوورياى به‌زاند و هاوكارى ميليشيا ئيسلامييه‌كانى كرد كه‌ بۆشايى پاشه‌كشێى داعش له‌ جه‌رابلووس پڕ بكه‌نه‌وه‌.