کەژێ هاوتا زەماوەند دەکات
دوای ماوەیەکی زۆر دوورکەوتنەوە لە کاری هونەری، "کەژێ هاوتا ئەسعەد" بە گۆرانیی "زەماوەند" گەڕایەوە نێو هونەری ئاواز و گۆرانیی.
ئەو بەرهەمەی "کەژێ" ساڵانی هەشتاکان لەلایەن هونەرمەند "زیاد ئەسعەد" گوتراوە و هەر خۆی تێکست و ئاوازیشی بۆ داناوە. ئێستەش "کەژێ" لەگەڵ ستافێکی هونەری پڕۆفیسناڵ ئەو بەرهەمەی بە ڤیدیۆ کلیپ وەک جەژنانە بڵاوکردووەتەوە پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.
"کەژێ" لەبارەی بەرهەمە نوێیەکەیەوە، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: "زەماند" بەرهەمێکی شادە و بۆ هەڵپەڕکێیە، لەگەڵ ئارام سەردار، بە کۆکردنەوەی دەستەیەک لە کچان و کوڕان بەرهەمەکەمان نوێکردووەتەوە و لە یوتیوب بڵاوم کردەوە و دەمەوێت بەو بەرهەمە هونەرییە بە زیاد ئەسعەد بڵێم نە خۆت، نە بەرهەمەکانت پیر نابن و نامرن.