محەممەد نەجاڕ گەشتێک بەنێو گۆرانیە فۆلکلۆرییەکاندا دەکات

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "محەممەد نەجاڕ" لە نوێترین کاری هونەری خۆیدا کلیپێکی گۆرانی بڵاوکردەوە، کە گەشتێکە بەنێو گۆرانییە فۆلکلۆرییە کۆنەکانی هەولێر و قۆریاتێکی تورکمانی.

محەممەد نەجاڕ بە کوردستان24ـی گوت: گەشتەکەم گەڕانە بەنێو ئەو بەرهەمە جوانانەی کە لەسەردەمی زێڕینی گۆرانی و میوزیکی کوردی دا تۆمار کراون و ئێستەش چێژی جارانیان ماوە، بەڵام من حەزم کرد  بە ستایلی خۆم بڵاویان بکەمەوە.

ئامااژەی بەوەش کرد، ویستم جارێکی دیکە "لەرزانە و ئەمیرە گیان" و "نەجیبە" و "هەلە یار"ـی تورکمانی بڵێمەوە، کە هەوادارانم لە ئاهەنگەکانی شەوانەمدا داوا لێ دەکەن ئەو گۆرانیانە بڵێمەوە، بۆیە منیش کارم لەسەر تۆمارکردنی ئەو بەرهەمانە کردووە و بڵاوم کردەوە.