مێسی ناوی ئەو یاریزانە ئاشكرا دەكات زۆرترین شەڕی لەگەڵ كردووە

لیۆنێل مێسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا
لیۆنێل مێسی كاپتنی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا

لیۆنێل مێسی كاپتنی یانەی ئینتەر مەیامی لە زنجیرەیەك لێدوان لە سۆشیاڵ میدیا رایدەگەیەنێت سێرخیۆ رامۆس تاكە یاریزانە زۆرترین شەڕی لە نێو یاریگە لەگەڵیدا كردووە، دەشڵێت: زۆرجار لەپێناو یانەكەم توڕەبوونەكەی خۆم شاردووەتەوە.
لیۆنێل مێسی یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا لە گفتوگۆیەكی سۆشیاڵ میدیا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات پێشتر لە یارییەكانی كلاسیكۆ زۆرترین شەڕ و توڕەبوونی لەگەڵ سێرخیۆ رامۆس بووە، دەشڵێت: لە یاریی ریال مەدرید و بارسێلۆنا تووشی زۆر گرژی و بەریەككەوتن لەگەڵ رامۆس هاتووم، بەڵام دواتر قۆناغێك لە پاریس هاتە پێش بووینە هاوكار و هاوڕێی یەكتر.
مێسی هێما بۆ ئەوەش دەكات زۆرجار هەستی بە دەمارگیری و هەڵچوونێكی زۆر كردووە، دەشڵێت: زۆرجار توڕەبوونەكەی خۆم شاردووەتەوە و كۆنترۆڵی لایەنی دەروونی خۆم كردووە، نەمویستووە توڕەبوونەكەم لە هەڵسوكەوتی و جەستەم رەنگ بداتەوە.

.

 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا مێسی رایدەگەیەنێت زۆر حەزی لە سەیركردنی شانۆ و نواندن و شتی كۆمێدییە، دەشڵێت: زۆرجار كاتێك بەشدارییم لە ریكلامەكان كردووە چێژم لێی وەرگرتووە، چونكە ئەوەشیان جۆرێك بووە لە نواندن.
لیۆ مێسی لەبارەی فێربوونی زمانی ئینگلیزی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە لە هەموو شتێكی ئەو زمانە تێدەگات، دەشڵێت: كێشەی من ئەوەیە شەرم دەكەم بە زمانی ئینگلیزی قسە بكەم، بەس وردە وردە خۆم ڕادێنم.
لە وەڵامێكی دیكەدا مێسی ئاشكرای دەكات زۆری حەزم لە خواردنە شیرینەمەنییەكانە نەك كەباب.
مێسی ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ئێستا زیاتر لەگەڵ منداڵەكانی سەیری زنجیرە كارتۆنییەكان دەكات، دەشڵێت: زۆرجار منداڵەكان پێش یارییەكان لێم دەپرسن ئایا گۆڵ دەكەم، هەندێكجاریش پێشوەختە راهێنانی ئاهەنگی گۆڵتۆماركردنم پێدەكەن.
لەبارەی ئەوەی جگە لە تۆپی پێ، چی وەرزشێكی دیكە دەكات، لیۆ دەڵێت: بەڵێ هەندێكجار یاریی تێنس و پادێل لەگەڵ منداڵەكانم دەكەم، لە ئێستاش لە قوتابخانەكانی ئەمریكا یاریی تۆپی پێی ئەمریكی دەكەن، ئەوان كاتێك دێنەوە ماڵەوە منیش لەگەڵیان یاریی دەكەم و زۆرشت لەبارەی تۆپی پێی ئەمریكا فێربوونە، یارییەكی زۆر نایاب و ناوازەیە.

لیۆنێل مێسی لەگەڵ منداڵەكانی