کەشناسیی پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە؛ گەرمیان دەکوڵێت

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان وەک ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت. 

چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان وەک ئەمڕۆ دەبێت و گۆڕانێکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44 

سلێمانی: 42 

دهۆک: 43

کەرکووک: 46

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 44 

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 32

گەرمیان: 48