سێنتکۆم کوشتنی سەرکردەیەکی باڵای داعشی لە سووریا ڕاگەیاند

فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)
فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم)

K24 – هەولێر:

فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕایگەیاند: لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی لە سووریا، سەرکردەیەکی گەورەی ڕێکخراوی داعشیان کوشتووە.

ڕۆژی چوارشەممە (19ـی حوزەیرانی 2024) فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە: ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو، هێرشێکی ئاسمانییان لە سووریا کردووە و توانیویانە (ئوسامە جەمال محەممەد ئیبراهیم جەنابی) کە سەرکردەیەکی باڵای ڕێکخراوی داعشە، بکوژن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمەریکا جەختی کردووەتەوە: کوشتنی ئەو سەرکردەیە، دەبێتە هۆی لەکارخستنی تواناکانی داعش بۆ دابینکردنی داهات و جێبەجێکردنی هێرشە تیرۆریستییەکان.

هاوکات، فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش کردووە: لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانی لە ناوچەکە، بەردەوام دەبن لە لێدانی مۆڵگەکانی تیرۆریستان بۆ لاوازکردنی تواناکانی داعش لە بەردەوامیی  هێرشە تیرۆریستییەکانی.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنەدراوەکەیدا، فەرماندەی هێزەکانی ناوەندیی ئەمەریکا ڕوونی کردووەتەوە: لەو هێرشەدا زیان بەر هیچ کەسێکی مەدەنی نەکەوتووە  و بە وردی ئامانجی خۆیان پێکاوە.