لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باندێکی بازرگانی بەپارچە شوێنەوارییەکان دەستگیرکرا

پارچە شوێنەوارییەکان دەست بەسەرداگیراوەکان - بیجاڕ ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پارچە شوێنەوارییەکان دەست بەسەرداگیراوەکان - بیجاڕ ڕۆژهەڵاتی کوردستان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری بیجاڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکردنی باندێکی قاچاخچی و بازرگانی بە پارچە شوێنەروارییەکانی ڕاگەیاند، کە نزیکەی 200 پارچەی شوێنەواریان پێگیراوە.

ئاژانسی ئیرنا، لە زاری عەلی ئازاد ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی بیجاڕ بڵاویکردووتەوە، ئەو باندەی دەستگیرکراون 196 پارچەی شوێنەواریان پێگیراوە کە مێژوویان بۆ هەزار ساڵ لەمەوپێش دەگەڕێتەوە.

ئەفسەرەکە ئاماژەیداوە، لەگەڵ هەواڵگری ئیتلاعات چاودێری ئۆتۆمبێلی قاچاخچییەکەیان کردووە کە لە سنووری شارەکە لە چەند شوێنێک سووڕاوەتەوە، دواتر پاڵپشت بە فەرمانی دادوەر لە بۆسەیەکدا باندەکە دەستگیراکراون کە لە سێ کەس پێکهاتوون و دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا گیراوە.