دلێر عەلی: قاچاخچییەکان خەڵکی دەخەڵەتێنن

دلێر عەلی سەرۆکی ڕەوەندی کوردی لە بەرلین
دلێر عەلی سەرۆکی ڕەوەندی کوردی لە بەرلین

سەرۆکی ڕەوەندی کوردی لە بەرلین ئاشکرای دەکات، قاچاخچییەکان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان خەڵکیی دەخەڵەتێنن، دەشڵێت، ئەوروپا وەک جاران نەماوە و ژیان زەحمەت بووە و دەستکەوتنی کار ئاسان نییە.

پێنجشەممە (20ـی حوزەیرانی 2024)، دلێر عەلی سەرۆکی ڕەوەندی کوردی لە بەرلین: بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند، حکوومەتەکان دوای سەرکەوتنی پارتە ڕاستڕەوەکان لە هەڵبژاردندا سیاسەتی خۆیان دەگۆڕن، دەڵێت، ئێستا وڵاتانی ئەورووپا بەرەوە ڕاستڕەوەکان دەڕۆن، هەر بۆیە دەنگی یەکەمیان هێنا، پێی وایە ئەمە کاریگەری لەسەر بێگانەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستکرد، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا کێشەی زۆر لە ئەورووپا هەیە لە نەبوونی خزمەتگوزاریی و کار و پرۆژە و سۆشیال و چەند لایەنێکی دیکەش.

 دەڵێت، نازانم خەڵک بە چی خەڵەتاوە، نازانن ژیان لە ئەورووپا زۆر ئەستەم بووە، بەتایبەت ئەگەر ژن و منداڵ و خێزان بەیەکەوە بن لە ئەورووپا، گوتی، لەکوردستان ژیان زۆر خۆشتر و ئاسانترە، گوتی، خەڵک بۆ کار دێتە ئەوروپا، بەڵام دەستکەوتنی هەلیکار زۆر زەحمەت بووە، ئاماژەی بەوە کرد کە، ئەورووپا خەڵکی بێگانە دانامەزرێنن چەندە بڕوانامەشیان بەرز بێت، دەشڵێت، قاچاخچییەکان خەڵکیان خەڵەتاندووە بۆ هێنانە ئەورووپا، پێی وایە، نووسینگەکان خەڵک دەخەڵەتێنن و دەڵێت، پێویستە ئەوانە ڕابگیرێن.

گوتی، لە ئەورووپا چەند کار بکەی، دەتوانی تەنها بژیت، نەوەک خۆشگوزەران بیت، ئاشکرای کرد ، کەمپەکان پڕ لە نەتەوەی جیاوازن و کێشەی زۆر گەورە لەنێو کەمپەکان دروست دەبێت، پێویستە ئەوانەی کە بە نیازن بێنە ئەوروپا لەگەڵ خەڵکی خۆیان لە ئەوروپا قسە بکەن بۆ ئەوەی بزانن ڕاستییەکە چۆنە.