ئیسرائیل فەرماندەیەکی کۆمەڵەی ئیسلامیی لوبنانی کردە ئامانج
K24 – هەولێر:
هێزی ئاسمانی ئیسرائیل فەرماندەیەکی هێزەکانی کۆمەڵەی ئیسلامیی لوبنانی، بە ناوی ئەیمەن غەتمە لە ناوچەی خیارا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کردە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەیمەن غەتمە سەرکردەیەکی هێزی فەجری سەر بە کۆمەڵەی ئیسلامی بووە و بەرپرس بووە لە دابینکردنی چەک و تەقەمەنی بۆ بزووتنەوەی حەماسی فەڵەستینی.
سوپای ئیسرائیل ئاماژەی بەوە دا، هێزی ئاسمانیمان ئەیمەن غەتمە، فەرماندەیەکی هێزەکانی کۆمەڵەی ئیسلامیی لوبنانی، لە ناوچەی خیارا لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە کردووەتە ئامانج.
گرژی و ئاڵۆزییەکان لە سنووری نێوان ئیسرائیل و حزبووڵڵای لوبنانی پەرەی سەندووە، ئەمەریکا و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکانی درووستبوونی شەڕێکی فراوان لە نێوان ئیسرائیل و حزبووڵڵای لوبنانی.