سوودانی: قۆناغی کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانان نزیکە

محەممەد شیاع سوودای، سەرۆکوەزیرانی عێراق
محەممەد شیاع سوودای، سەرۆکوەزیرانی عێراق

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، قۆناغی داهاتوو، قۆناغی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانییە و بەم نزیکانە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەسەر دیاریکردنی وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان دەگەینە ڕێککەوتن.

لە میانی کردنەوەی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی بەرگریی ئاسمانیی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دووپاتی دەکاتەوە، ئامانجیان لە کردنەوەی ئەو ناوەندە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری عێراقە بە سنوورەکانی ئاوی و وشکانی و ئاسمانییەوە.

هاوکات دەڵێت: قۆناغی داهاتوو، قۆناغی کۆتایی هاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانییە و بەم نزیکانە لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەسەر دیاریکردنی وادەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیان دەگەینە ڕێککەوتن.

سوودانی گوتیشی: گەورەترین پڕۆژەی پڕچەککردنی هێزە ئەمنییەکانمان بە بڕی 5 ترلیۆن دینار ئیمزا کردووە و 3 ملیارمان لە بودجەی 2024 بۆ ئەو مەبەستە تەرخان کردووە.