حزبوڵڵای لوبنانی چەک و تەقەمەنییەکانی لە فڕۆکەخانەی بەیروت دەشارێتەوە
حزبوڵڵا چەک و تەقەمەنییەکانی ئێران لە فڕۆکەخانەی بەیروت دەشارێتەوە، بەرپرسانی فڕۆکەخانەکەش سەرجەم ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەنەوە.
ڕۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی لەسەر زاری شایەتحاڵێک لە فڕۆکەخانەی بەیروت ئاشکرای کرد، لەڕێگەی گەشتی ڕاستەوخۆی ئاسمانییەوە ڕێژەیەکی زۆر لە چەک و تەقەمەنی لە ئێرانەوە دەهێنرێنە لوبنان و حزبوڵڵاش چەک و تەقەمەنییەکان لە فڕۆکەخانەی بەیروت هەڵدەگرێت.
ئاماژەی بەوەش دا، پێشتر حزبوڵڵا چەندان جار تۆمەتبار کراوە بەوەی فڕۆکەخانەی بەیروت وەک کۆگای چەک بەکاردەهێنێت، بەڵام لە دوای ڕووداوەکانی 7ی ئۆکتۆبەری ڕابردوو، هەڵگرتنی چەک لە فڕۆکەخانەکە زۆر زیاتر بووە.
کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانیی لوبنانیش ڕەتی کردەوە فڕۆکەخانەکە لەلایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە وەک کۆگای چەک بەکارهێنرابێت.
ئەنجوومەنی سەربازیی سوپای ئیسرائیل پلانی شەڕیان دژی لوبنان و بە دیاریکراوی چەکدارانی حزبوڵڵا پەسەند کردووە.
لای خۆیەوە ئەمینداری گشتیی حزبووڵڵای لوبنانی گوتی، "ئیسرائیل باش دەزانێت ئێمە خۆمان بۆ خراپترین سیناریۆ ئامادە کردووە".
ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش بریندار بوون، هاوکات 240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکوو بارمتە لەلایەن حەماسەوە دهستبهسهر كران.