بە گوژمەی نزیکەی دوو ملیار دینار چەند پرۆژەیەک لە شارەدێی گۆڕەتوو و مەزنێ جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەکانی سۆران ڕایگەیاند، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەکانی سۆران، چەند پڕۆژەیەک لە شارەدێی گۆڕەتوو و مەزنێ جێبەجێ دەکرێن.

سێشەممە، 25ـی حوزەیرانی 2024، خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانیەکانی سۆران، بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، لەگەڵ ستافی ئەندازەیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانیەکانی سۆران و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتیی سەردانی قایمقامیەتی شارۆچکەی مێرگەسۆر یان کردووە، سەبارەت بە دەست پێ کردنەوە و جێبەجێکردنی پڕۆژەی دووسایدی "گۆڕەتوو" کە پرۆژەیەکی گرنگ و ستراتیجییە بۆ ناوچەکە.

ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت، "چەند پرۆژەیەکیان لە شارەدێی "مەزنێ"ش بەسەرکردەوە، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی جێبەجێ کردنیان، کە بە گوژمەی، یەک ملیار و 992 ملیۆن و 829هەزار و250 دینار دەکرێت".

 خەسرۆ ئیسماعیل دەشڵێت، "ئەو چەند پڕۆژەیە لە شارەدێی "گۆڕەتوو و مەزنێ" جێبەجێ دەکرێن، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران."