کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن
K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
چوارشەممە (26ـی حوزەیرانی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما بەروارد بە پلە تۆمارەکانی ئەمڕۆ دادەبەزن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و خێرایی با مامناوەند دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41
سلێمانی: 40
دهۆک: 41
کەرکووک: 46
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 42
سۆران: 39
حاجی ئۆمەران: 28
گەرمیان: 46