ئاسایشی هەولێر تۆمەتباری ڕووداوی کوشتنی شۆفێرێکی تاکسی دەستگیر دەکات
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر تاوانی كوشتنی ئه‌نجامدابوو، لە دانپێدانانەکەشی ئاماژەی بەوەکردووە: به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییەوە بووە.
دوا ئه‌وه‌ی ڕۆژی (27ـی حوزەیرانی 2024) له ده‌ره‌وه‌ی شاری هه‌ولێر شۆفێرێكی تاكسی كوژرا و ئافره‌تێكیش كه خوشكی تۆمه‌تباره‌كه‌یه و له‌گه‌ڵ شۆفێره‌كه بووه بریندار كرا و ئێستا لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە، ڕاسته‌وخۆ تیمه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا تۆمه‌تباریان ئاشكرا كرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاندووە: دوای ناسینەوەی تۆمەتباری سەرەکی ئەو تاوانە، به فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی ده‌ستگیر كرا کە دانیشتووی شاری دهۆكه و دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوەو و ده‌ڵێت به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە: "دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانمانەوە بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە کرا و دوای ماوەیەکی کەم لە ئەنجامدانی تاوانەکە، سەرەداوی تاوانەکە ئاشکر کرا و تۆمەتبار دۆزرایەوە بە ناوی (ک. م. م.) و بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دەستگیرمان کر".
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە دێتە شاری هەولێر و ماوەی چەند کاتژمێرێک لەگەڵ خوشکەکەی و کوژراوەکە دەمێنێتەوە کە پێشتر تەلەفۆنی بۆ کردوون و بە بیانووی هاوکاری کردن دەیانبینێت، دواتر داوایان لێ دەکات بیگەڕێننەوە بۆ شاری دهۆک و کاتێک دەگەنە دەرەوەی شاری هەولێر لە نزیک گوندی شاخۆڵان، خوشکەکەی و شۆفێری تاکسییەکە بە دەمانچەی بێ مۆڵەت دەکوژێت.