کەشناسیی: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی
کەشناسی

دەستەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی راگەیاند و دەڵێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش وەکو دوێنێ، شەممە دەبێت.

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرماش وەکو دوێنێ، شەممە دەبێت. هەروەها ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونى خێراى با و بوونی تۆزێکی کەم، وەهەروەها نزمبوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 1-3 پلە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 40 

سلێمانی : 38

دهۆک : 39 

کەرکوک : 42

هەڵەبجە : 42

زاخۆ : 40 

سۆران : 38

حاجی ئۆمەران : 25

گەرمیان : 45

لەلایەکی دیکەوە دەستەی کەشناسیی عێراق پیشبینی کەشوهەوا و پلەکانی گەرمای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، کە پێشبینیی دەکات پلەکانی گەرما بەردەوام نزم ببنەوە.

دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، "کەشوهەوا بۆ سبەی دووشەممە، ساماڵ و گەرم دەبێت لەگەڵ هەندێک پەلە هەور لە ناوچەکانی باشوور، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی هاوشێوەی ڕۆژی پێشوون".

دەستەی کەشناسیی ئاماژەی بەوەش کرد، "کەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی باکوور و باشوور کەمێک نزم دەبنەوە، هەروەها لە ناوچەی ناوەڕاستیش چەند پلەیەک نزم دەبنەوە".