هەڵبژاردنەکانی بەریتانیا دوا هیوای کۆچبەرانە
دەنگدەرانی کۆچبەر بەپەرۆشەوە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکانەکانی بەریتانیا دەکەن، کە بڕیارە لە 4ـی تەمووز بەڕێوە بچێت، بەو هیوایەی کە جێ پەنجەیەکیان هەبێت و جیاوازی دروست بکەن.
پێشبینی دەکرێت پارتی "کرێکاران"ـی ئۆپۆزسیۆن سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت و جێگەی پارتی پارێزگاران بگرێتەوە کە ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا سەرۆکایەتی دەکات و ماوەی 14 ساڵە فەرمانڕەوایی وڵاتەکە دەکەن.
پەنابەران و کۆچبەرانی گەلانی "کۆمۆنوێڵت" کە هەموویان سەر بە ئیمپراتۆریەتی بەریتانیا بوون، وەک نایجیریا، هیندستان و مالیزیا، مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنەکانی بەریتانیادا هەیە.
'پراتیش پەنجاک'ـی تەمەن 27 ساڵ، کە لە مانگی شوباتی ساڵی ڕابردوو هاتە بەریتانیا، ئاماژەی بەوەدا، بە پەرۆشەوە دەنگی خۆی دەدات، بەتایبەتی کە نەیتوانیوە لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی لە هیندستان دەنگ بدات.
تیە وین سوون، خوێندکارێکی تەمەن 33 ساڵەی مالیزییە، دەڵێت: جیاوازییەکی ئەوتۆی لە نێوان دوو لایەنە سەرەکییەکەدا نەبینیووە؛ بەڵام ئەو حەز دەکات دەنگ بە پارتێک بدات کە زیاتر کۆچبەران قبوڵ بکات.
پرسی کۆچبەران، پرسێکی سەرەکییە لە شەڕی هەڵبژاردنەکان لە بەریتانیا، ڕیشی سوناک بەڵێن دەدات لە ئەگەری سەرکەوتنی پارتی پارێزگاران ئاستی کۆچبەران کەم بکاتەوە، زۆرێک لە دەنگدەرانی بەریتانیا نیگەرانن لەوەی کە ئاستی هاتنی کۆچبەران زۆرە و فشارێکی زۆر لەسەر خزمەتگوزارییە حکوومییەکان وەک تەندروستی و نیشتەجێبوون و پەروەردە دروست دەکەن.
لەڕاستیدا سوناک بەهۆی سیاسەتی دیپۆرتکردنەوەی پەناخوازان بۆ ڕواندا، ڕێساکانی ڤیزای توندتر کردووە.