شه‌لال گه‌دۆ: ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده به‌رانبه‌ر به كوردی سووریا ده‌یكات هیچ ڕژێمێكی ئه‌و وڵاته نه‌یكردووه
نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هاوپه‌یمانی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئامانجی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه له سووریا بریتییه له له‌ناوبردنی دۆزی كورد له‌و وڵاته.
ڕۆژی سێشه‌ممه 2ـی ته‌ممووزی 2024، شه‌لال گه‌دۆ، نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هاوپه‌یمانی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هێرشی چه‌كداران و لایه‌نگرانی په‌یه‌ده بۆ سه‌ر ئه‌ندامان و لایه‌نگران و سه‌كرده‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه ئه‌وان پێشینه‌ی هێرشی وه‌حشیگه‌رانه‌ی له‌م شێوه‌یان هه‌یه.
شه‌لال گه‌دۆ ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و جۆره هێرش و ڕه‌فتارانه‌ی په‌یه‌ده له ڕۆئاوای كوردستان ده‌رهاویشته‌ی مێژوویه‌كه كه له سه‌ره‌تای هه‌شتاكاندا له باكووری كوردستان دروست بووه و هیچ كات ئاماده نه‌بوونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كورد بكه‌ن.
شه‌لال گه‌دۆ باسی له‌وه‌ش كرد، ئامانجی په‌یه‌ده و په‌كه‌كه له سووریا بریتییه له له‌ناوبردنی دۆزی كورد له‌و وڵاته، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له لایه‌ن سوپای به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه پڕ چه‌ك كران و خۆیان به‌سه‌ر كورددا سه‌پاند.
نوێنه‌ری ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له هاوپه‌یمانی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانی سووریا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه ڕ‌اكێشا، ئه‌وه‌ی په‌یه‌ده به‌رانبه‌ر به كوردی سووریا ده‌یكات، له لایه‌ن هیچ ڕژێمێكی سووریاوه نه‌كراوه و نموونه و هاوشێوه‌ی نه‌بووه، ته‌نانه‌ت له سه‌رده‌می حافز ئه‌سه‌د و پێش ئه‌ویش نه‌بووه.
لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەكگرتووەكان لە قامیشلۆ ئەنجومەنی نیشتمانی كورد لە سووریا (ئەنەكەسە) لەكاتی ئەنجامدانی مانگرتنێك بۆ ئازادكردنی ئەندامەكانی لەلایەن گه‌نجانی شۆڕشگێر و ئاسایشەوە هێرشیانكرایەسەر.
بەپێی زانیارییەكانی كوردستان24 هەریەك لە سلێمان ئۆسۆ، سەرۆكی ئەنەكەسە و محەممەد ئیسماعیل، ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنەكەسە و سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان - سووریا و فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی ئەنەكەسە و عەبدولسەمەد خەڵەف برۆ و نعمه‌ت داوود ئەندامانی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنەكەسە دەستگیركران و دواتر هه‌ندێكیان ئازاد كراون.
هاوكات دوو كەس لە خۆپیشاندەران كە یەكێكیان خاوەن پێداویستی تایبەتە و ئەوی دیكەشیان كچی یەكێكە لەوانەی كە لەلایەن ئاسایشی پەیەدەوە دەستگیر كراوە، دواتر ئازاد كران.
پێشتریش لە (24ـی نیسانی 2024) ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "چەکدارانی سەر بە پەیەدە" هێرشیان کردووەتە سەر هەردوو بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) و یەکێتیی دیموکراتی کوردستان – سووریا لە شاری قامیشلۆ و هەموو کەلوپەلەکانی نێو هەردوو بارەگاکەیان سووتاندوە.
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، چەکدارانی پەیەدە لە هەمان کاتدا هەوڵیان داوە نووسینگەی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی لە سووریا (ئەنەکەسە) لە شاری ترپەسپی لە ڕۆژئاوای کوردستان بسووتێنن. هاوکات، ئەنەکەسە هێرشەکەی بە "تیرۆریستی" ناوبردووە و جەختی کردووەتەوە کە پێشتر پلانی بۆ داڕێژراوە.
پێشتریش لە (1ـی ئاداری 2024) هێرش کرایە سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا (پەدەکەسە) لە شاری کۆبانێی ڕۆژئاوای کوردستان کە بڕیار بوو چالاکییەکی ئەنەکەسەی تێدا بەڕێوە بچێت.
لەلایەن خۆیەوە، لە (25ـی نیسانی 2024) باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە سووریا لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووە: ئیدانەی سووتاندنی بارەگاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان - سووریا لە قامیشلۆ کرد و ئاماژەی بەوەش کردووە: پێویستە هێرشکردنە سەر بارەگا و پارتە سیاسییەکان لە باکووری سووریا بوەستێت و لێپرسینەوەش لە بکەرانی ئەو ڕووداوە بکرێت.