سوپاى توركيا: له تۆپخانه‌كانه‌وه 57 گورزمان له توندڕه‌وه‌كانى باكوورى سووريا وه‌شاندووه
ڕۆژئاوای کوردستان
هێرشى توركيا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان
يه‌په‌گه
په‌يه‌ده
يه‌په‌ژه
ئه‌عزاز
عفرين
كوبانێ
جزيره
قاميشلۆ
جه‌رابلووس
داعش
توركيا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى سه‌ربازى سوپاى توركيا رايگه‌ياند، له 24 كاتژمێرى رابردوودا، سوپاكه‌يان 57 گورزى به تۆپى دوورهاوێژ سرهواندووهته 16 ئامانج له باكوورى سووريا.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه بۆ ئاژانسى رۆيته‌رز ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، كه بۆردومانه‌كان گرووپه توندڕهوهكانيان كردووه‌ته ئامانج، به‌ڵام روونى نه‌كردووه‌ته‌وه ئايا ئه‌و بۆردومانانه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌لى كورد له سووريايان كردووه‌ته ئامانج.
سه‌رچاوه‌كه باسى له‌وه نه‌كردووه، ئايا له‌و هێرشانه‌دا داعشيان كردووه‌ته ئامانج ياخود هيچ بۆردومانێكى داعشيان نه‌كردووه.