کەشناسیی: پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە
ئەمرۆ هەینی 5ـی تەمموزی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت پلەکانی گەرما لە دوێنێ بەرزتر دەبێتەوە، هەروەها کەشوهەوای سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ هەینی.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44
سلێمانی : 41
دهۆک : 43
کەرکووک : 46
هەڵەبجە : 44
زاخۆ : 43
سۆران : 41
حاجی ئۆمەران : 32
گەرمیان : 48
لەلایەکی دیکەوە ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی ره‌وشی كه‌شوهه‌وای چه‌ند رۆژی داهاتووی بڵاوكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، پێشبینی هاتنی شه‌پۆلێكی خۆڵبارین و دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما ده‌كه‌ن.
كه‌شناسی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، كه‌شوهه‌وای رۆژی شه‌ممه ساماڵ و گه‌رم ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناوه‌ڕاستی وڵات داده‌به‌زن و له باشوور و باكووری وڵاتیش پله‌كانی گه‌رما وه‌ك رۆژانی پێشوو ده‌بن.
راشیگه‌یاندووه، رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو جارێكی دیكه پله‌كانی گه‌رما به‌زر ده‌بنه‌وه.