سبەینێ باشووری عێراق دەکوڵێت
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، سبەینێ یەکشەممە، 7ی تەممووزی 2024، بەرزترین پلەکانی گەرمای لە سێ پارێزگای باشووری عێراق تۆمار دەکرێت و لە هەرێمی کوردستانیش بەرزترین پلەی پێشبینی کراو 40 پلەی سیلیزی دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی بۆ دۆخی کەشوهەوای سبەی یەکشەممە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاندووە، بەرزترین پلەکانی گەرما لە پارێزگاکانی بەسرە، میسان و زیقار دەبێت و بەڵام لە پارێزگاکانی دیکەش پلەکانی گەرما تاوەکوو 47 پلە پێشنی دەکرێت، تەنیا لە بەغدا پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە 40 پلەی سیلیزی.
دەستەکە، لە بارەی پێشبینییەکانی کەشەوای هەرێمی کوردستان ئاماژەی داوە، لە ئاستی عێراقدا پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تینی گەرما کەمترە و پلەکانی پێشبینی کراو 40 پلەی سیلیزی دەبێت .
بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، عێراق یەکێکە لەو پێنج وڵاتەی لە ئاستی جیهاندا زۆرترین کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەسەرەوە دەرکەوتووە و تاوەكوو ئێستاش چەندین لێكەوتەی مەترسیداری ھەبووە، لەوانە كهمبوونهوهى ئاوى سهر زهوى و ژێر زهوى، لاوازبوونى ئاسايشی خۆراك، زيادبوونى كۆچ له شوێنه زيانبهركهوتووهكانهوه بۆ ناوچهكانى ديكهى عێراق و ههرێمى كوردستان.