عەفرین.. بنەماڵەی شێخ حەنان له دوازده‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی په‌یه‌ده داوای لێپرسینەوە لە بكه‌رانی دەکەن
له دوازده‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژییه‌ك كه چه‌كدارانی په‌یه‌ده له دژی بنەماڵەی شێخ حەنان لە عەفرین كردیان، بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو له ڕێگه‌ی كوردستان24ـوه ڕاگه‌یه‌نراوێكیان به‌م یاده بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا داوای به سزاگه‌یاندنی تاوانبارانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه ده‌كه‌ن.
ڕۆژی شه‌ممه، 6ـی ته‌ممووزی 2024، بنەماڵەی شێخ حەنان لە عەفرین له دوازده‌مین ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژییه‌ك كه چه‌كدارانی په‌یه‌ده له دژی بنەماڵەكه‌یان كردی و له ئه‌نجامدا سێ ئه‌ندامی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه هه‌ر یه‌ك له شێح حه‌نان و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی به ناوه‌كانی "عه‌بدولڕه‌حمان و نووره‌ددین" گیانیان سپارد، ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا داوای لێپرسینه‌وه و به سزاگه‌یاندنی تاوانبارن ده‌كه‌ن.
بنەماڵەی شێخ حەنان لە عەفرین ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن چه‌كدارانی په‌یه‌ده چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له‌وه‌ی هه‌ڵبكوتنه سه‌ر ماڵه‌كه‌یان له ڕۆژی 29ـی حوزه‌یرانی 2012، به سه‌دان چه‌كداره‌وه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر گونده‌كه‌یان (ئافرازی) و شێخ هاشمی ئامۆزایانیان ده‌ستگیر كردووه كه یه‌كێك بووه له سه‌ركرده‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا و له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی دیكه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش ڕوون كراوه‌ته‌وه، چه‌كدارانی په‌یه‌ده دوای ئه‌م تاوانه‌یان، ته‌رمی هه‌ر یه‌ك له قوربانییه‌كانیان به شه‌قامه‌كانی عه‌فریندا ڕ‌اكێشا و ڕێگه‌یان نه‌دان پرسه‌یان بۆ دابنێن. ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ماڵی ئه‌وان و ئه‌ندامانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان و ده‌رمانخانه و چه‌ند دوكانێكی نزیكه‌كانیشیانیان تاڵان كرد.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه كراوه، ئامانجی پەیەدە لەو کۆمەڵکوژییەدا، نەهێشتنی هەموو ئەو کەسانە بوو کە ڕێبازی "بارزانی نەمر"ـیان گرتبووه به‌ر، ـبۆیە بنەماڵەکەمانیان کردە ئامانج، کە لە سەرەتای شۆڕشی بارزانی نه‌مره‌وه بە پەیوەندی و دڵسۆزیمان ناسراوە." ده‌شڵێن، پەیەدە تا ئێسته‌یش لە دەستگیرکردنی سەدان سەرکردە و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان – سووریا به‌رده‌وامه.
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، دوای ئەو کۆمەڵکوژییە قەدەغەی هاتووچۆیان بەسەر شاردا سەپاند و 27 ئەندامی خێزانەکەیان و کەسانی دیکەی هاوڕێ نزیکەکانیان دەستگیرکرد و بڕیاریان دەرکرد بۆ لەسێدارەدانی 12 ئەندامی خێزانەکەیان، بەڵام سەرۆک بارزانی گەورەترین ڕۆڵی هەبوو لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە و ڕێگه گرت له فره‌وانبوونی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه.
هه‌ر له‌و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه "ڕۆژی 10ـی ته‌ممووزی 2012، ڕێککەوتنی لیژنەی باڵا بە فەرمی واژۆ کرا، کە لە هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێو ەچوو و بەو پێیەش دەستگیرکراوەکان لەناو ئەو زیندانە ئازاد کران کە پەیەدە بۆ یەکەم جار لە شارۆچكه‌ی ڕاجۆ بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی خێزانەکەمان دروستی كردبوو."
"هەروەها لە حکوومەتی هەرێمدا بەڵێنی دادپەروەری و دەستپاکی و میهرەبانیمان دا لە هەموو کەیسەکانی پەیوەست بە پرسی کورد و پرسە مرۆییەکانی دیكه‌وه و داوایان لێ دەکەین کە دۆسیەکە پەسەند بکەن و بكه‌رانی کۆمەڵکوژییەکە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت."