نێچیرڤان بارزانی: با یادی ساڵی نوێی کۆچی بكه‌ينه ده‌رفه‌ت بۆ بره‌ودان به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ساڵی نوێی کۆچی پیرۆز دەکات و دەڵێت، "با هه‌موومان ئه‌م ياده پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و هانده‌رى زياترى ته‌بايى و بره‌ودان به كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى".
یەکشەممە، 07-07-2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "له يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى تازه‌ى 1446ی كۆچيدا، پيرۆزبايييه‌كى گه‌رم له ته‌واوى موسڵمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و جيهان به‌گشتى ده‌كه‌م، هيوادارم بۆ هه‌موو لايه‌ك ساڵى سه‌ركه‌وتن و خۆشى و كامه‌رانى بێت و ئاشتى و ئاسووده‌يى و ئارامى له‌گه‌ڵ خۆي‌دا بهێنێت".
نێچیرڤان بارزانی داوا دەکات، "هه‌موومان ئه‌م ياده پيرۆزه بكه‌ينه ده‌رفه‌ت و هانده‌رى زياترى ته‌بايى و بره‌ودان به كولتوورى يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى بۆ ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عێراق و هه‌موومان پێكه‌وه به هاريكاريى هاوبه‌ش خزمه‌تى باشتر به گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين".
سه‌ری ساڵی كۆچی هاوكاته له‌گه‌ڵ ڕۆژی كۆچكردنی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام محەممەد (د.خ) له مه‌ككه‌وه بۆ مه‌دینه. ساڵانه و له‌م ڕۆژه‌دا سه‌ری ساڵی كۆچی، له‌وڵاتانی موسوڵمان به‌رز ده‌نرخێنرێت و ئاهه‌نگ و بۆنه‌ی تایبه‌تی تێدا به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
سه‌ره‌تای دانانی ئه‌م ساڵنامه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دووه‌مین خه‌لیفه‌ی موسڵمانان عومه‌ری كوڕی خه‌تاب (ڕ.خ)، به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ئه‌وكات، ئه‌و بڕیاری له‌وه داوه كه ده‌بێت ساڵنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به مێژووی ئیسلام دابنرێت.