ئەمڕۆ لە هەشت پارێزگای عێراق پلەکانی گەرما دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی
دەستەی کەشناسی عێراق، پیشبینی دەکات پلەکانی گەرما بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەشت پارێزگای عێراق 50 پلەی سیلیزی تێپەڕێنێت.
ئەو هەشت پارێزگایەی کە پێشبینی دەکرێت پلەکانی گەرما بگاتە 50 پلە و سەرووتریش بریتین لە پارێزگاکانی "واست، نەجەف، دیوانیە، بابل، میسان، ناسریە، سەماوە و بەسرە، ئەوە لە کاتێکدایە پلەی گەرما لە بەغدا 49 پلەی سەدی دەبێت.
ئاماژەی بەوەش کرد، پێشبینی دەکەن ئەم شەپۆلە گەرمایە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموزدا زیاد دەکات و بەزۆری تا پێش کۆتایی هاتنی تەمموز بەردەوام دەبێت.
پێشبینیش دەکرێت لە شارەکانی باشووری وڵات پلەکانی گەرما لە نێوان 50 بۆ 52 پلەی سیلیزی بێت، لە شارەکانی ناوەڕاستیش لە نێوان 48 بۆ 50 پلەی سیلیزی بێت، لە ڕۆژئاواش پلەی گەرما لە نێوان 45 بۆ 48 پلەی سەدیە، لە باکووری وڵاتیش لە نێوان 39 بۆ 45 سەدی دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان نزمتر دەبێتەوە.