بۆسنییه‌كان یادیی كۆمه‌ڵكوژیی سریبرینیتسا ده‌كه‌نه‌وه
هه‌زاران بۆسنی له شاری سریبرینیتسا كۆ ده‌بنه‌وه و یادیی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ناوه‌ڕاستی ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له‌سه‌ر ده‌ستی سڕبه‌كان ده‌كه‌نه‌وه.
ڕۆژی 11ـی ته‌ممووزی 2024، هه‌زاران له موسڵمانانی بۆسنه به‌ره‌و شاری سریبرینیتسا به ڕێ كه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی یادیی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی 11ـی ته‌ممووزی ساڵی 1995 بكه‌نه‌وه كه موسڵمانانی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر ده‌ستی سڕبه‌كان ڕووبه‌ڕووی كرانه‌وه.
چه‌ند مانگێكی كه‌م به‌ر له كۆتاییهاتنی شه‌ڕی ناوخۆیی له بۆسنه كه ماوه‌ی سێ ساڵی خایاند، هێزه سڕبییه‌كان به سه‌ركردایه‌تی ڕاتكۆ میلادیچ ده‌ستیان به‌سه‌ر شاری سریبرینیتسادا گرت و زیاتر له هه‌شت هه‌زار موسڵمانیان كۆمه‌ڵكوژ كرد.
كۆمەڵکوژی سریبرینیتسا ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه بوو كه له ماوه‌ی نێوان 11 بۆ 22ـی ته‌ممووزی 1995 و له میانی جه‌نگی بۆسنه و هێرزۆگۆڤینا ڕووی دا و به قێزه‌ونترین كۆمه‌ڵكوژی له ئه‌ورووپا داده‌نرێت له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
ئه‌م كۆمه‌ڵكوژییه له شاری سریبرینیتسا ڕووی دا و له ئه‌نجامدا هه‌شت هه‌زار و 372 موسڵمانی بۆسنی كه زۆربه‌یان پیاو و پیر و منداڵ بوون له لایه‌ن یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای كۆماری سێربیا و به فه‌رمانده‌یی ڕاتكۆ میلادیچ و به به‌شداریی یه‌كه‌ی سه‌ربازی دووپشكه‌كانی سێربیا كۆمه‌ڵكوژ كران.
(پێنجشه‌ممه 23ـی ئایاری 2024) كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی به دیاریکردنی ڕۆژێکی نێودەوڵەتی بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژی سریبرینیتسا دا.
پڕۆژه‌كه کە لە لایەن ئەڵمانیا و ڕوواندا داڕێژراوە، 84 دەنگی بەڵێ و 19 دەنگی نەخێری به ده‌ست هێنا و 68 وڵاتیش ده‌نگیان نه‌دا.
به پێی بڕیاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان 11ـی ته‌ممووز ده‌بێته "ڕۆژی نێودەوڵەتیی وه‌بیرهێنانه‌وه و یادکردنەوەی جینۆسایدی سریبرینیتسا لە ساڵی 1995."
دادگه‌ی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاری زیندانی هه‌تاهه‌تایی بۆ ڕادۆڤان كارادجیچ، سه‌ركرده‌ی سیاسی سڕبه‌كانی بۆسنه و ڕاتكۆ میلادیچ ده‌ركرد به تاوانی كۆمه‌ڵكوژیی موسڵمانانی بۆسنه.
تا ئێسته 6988 له قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه له گۆڕستانێكی تایبه‌تدا به خاك سپێردراون، بڕیاریشه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ـی ته‌ممووز ڕوفاتی 14ـی دیكه‌یش به خاك بسپێردرێن.
ڕۆژی (شه‌ممه 27ـی كانوونی دووه‌می 2024) موسڵمانان و جووه‌كانی بۆسنه به‌یه‌كه‌وه رۆژی جیهانی هۆلۆكۆستیان یاد كرده‌وه و رایانگه‌یاند، ئامانجیان له‌و به‌یه‌كه‌وه‌بوونه‌وه بۆ نیشاندانی هاوسۆزی و گفتوگۆی نێوان په‌یڕه‌وانی هه‌ردوو ئایینه‌كه‌یه، به‌تایبه‌ت كه له ئێستادا جه‌نگی غه‌ززه له‌نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و سوپای ئیسرائیل به چڕی له ئارادایه.
ڕێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌كه له شاری سریبرینیتسا بوو كه له‌نێوان ساڵانی 1992 بۆ 1995 تێیدا گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵكوژی له دوای كۆمه‌ڵكوژی هۆلۆكۆست، له‌لایه‌ن سڕبه‌كان دژ به موسڵمانای شاره‌كه ئه‌نجام درا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له هه‌شت موسڵمان كۆمه‌ڵكوژ كران.
یادكردنه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی پارێزگاریكردن له یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی سریبرینیتسا رێك خرابوو. له‌و باره‌وه حوسێن كاڤازۆڤیچ، سه‌رۆكی ڕه‌وه‌ندی ئیسلامی له بۆسنه له گوته‌یه‌دا ڕایگه‌یاند، ئامانج له یادكردنه‌وه‌ی هۆلۆكۆست له‌لایه‌ن موسڵمانانی كۆسۆڤۆوه به هاوبه‌شی جووه‌كان بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگی و ده‌ربڕینی هاوسۆزی و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیانه كه هه‌ردوولا به‌هۆی سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی سه‌ریان رووبه‌ڕووی سڕینه‌وه بوونه‌ته‌وه و خاوه‌نی مێژوویه‌كی سه‌ختی هاوشێوه‌ی یه‌كدین و پێویست ده‌كات زیاتر پابه‌ندی ئاشتی بن.
مه‌ناحیم ڕۆنسافت، یه‌كێك له‌وانه‌یه كه له هۆلۆكۆست رزگاری بووه و به‌شداری له یادكردنه‌وه‌كه‌دا كرد و پێشتریش له چه‌ند بۆنه‌یه‌كدا به‌شداری له یادكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی دژ به موسڵمانانی سریبرینیتسای كردووه و له گوته‌یه‌كدا رایگه‌یاند، موسڵمانان و جووه‌كان خاوه‌نی مێژوویه‌كی هاوبه‌شن كه سته‌میان به‌رامبه‌ر كراوه و هه‌وڵ دراوه ناسنامه‌یان بسڕێته‌وه.
گوتیشی، موسڵمانانی بۆسنه 50 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دراوسێ جووه‌كانیان له جینۆسایدی هۆلۆكۆست ئاگادار كردووه‌ته‌وه و داڵده‌ی چه‌ندین هه‌زاریان داوه، بۆیه جووه‌كانیش له به‌رامبه‌ردا له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له بۆسنه به هه‌مان شێوه هه‌زاران موسڵمانیان له پای وه‌فاداریان پاراست و حه‌شاریان دان.