کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن.

پێنجشەممە (13ـی تەمموزی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما دادەبەزن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42 

سلێمانی: 41 

دهۆک: 40

کەرکووک: 43

هەڵەبجە: 42

زاخۆ: 41

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 31

گەرمیان: 45