کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
سێشەممە (16ـی تەمموزی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44
سلێمانی: 42
دهۆک: 43
کەرکووک: 45
هەڵەبجە: 43
زاخۆ: 43
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 46