عێراق؛ گەندەڵی کەرتی کشتوکاڵیشی گرتووەتەوە
بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له جومگه ئیدارییه‌كانی عێراق كه‌رتی كشتوكاڵیشی گرتووه‌ته‌وه و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی كشتوكاڵیش له په‌رله‌مانی عێراق دەڵێت: له‌ناو په‌رله‌ماندا جووڵه‌یه‌ك بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه له فه‌رمانگه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكانی عێراق له ئارادایه، كه پێشتر له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه بۆ ئیداره‌ی پارێزگاكان شۆڕ كراونه‌ته‌وه.
سائر جبووری، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، جووڵه‌یه‌ك له په‌رله‌مان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته شۆڕكراوه‌كانی فه‌رمانگه كشتوكاڵییه‌كان له پارێزگاكان بۆ به‌غدا ده‌ستی پێ كردووه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ فه‌رمانگه كشتوكاڵییه‌كانی پارێزگاكان شۆڕكراونه‌ته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنێكی بابه‌تییانه بۆ كارامه‌یی فه‌رمانگەکان كراوه و ده‌ركه‌وتووه، كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری گه‌نده‌ڵییان تێدایه و زیانێكی زۆر به‌و كه‌رته گه‌یشتووه، كه به ده‌روازه‌یه‌ك بۆ به‌گه‌ڕخستنی 50%ی ده‌ستی كاری عێراقی داده‌نرێت.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "به‌ر له ماوه‌یه‌ك بابه‌تی سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له فه‌رمانگه‌كانی كشتوكاڵ له پارێزگاكان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه بۆ حكوومه‌تی فیدراڵ له به‌غدا له‌گه‌ڵ محه‌ممه‌د شییاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تاوتوێ كراون".
هەروا دەڵێت: هه‌رچه‌ند ده‌زانین كه گه‌نده‌ڵی له سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌تدا هه‌یه، به‌ڵام گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئیداره‌دانی كشتوكاڵ بۆ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار زیانه‌كانی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه زۆر له‌وه‌ی ئێستا كه‌متر ده‌كاته‌وه.
جبووری گوتیشی: دوو، تا سێ یاسای گرنگ و په‌یوه‌ندیدار به كه‌رتی كشتوكاڵ له عێراق هه‌ن و له وه‌رزی داهاتووی یاسادانان پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ده‌كرێت، له‌وانه‌ش بابه‌تی وه‌به‌رهێنان به دیدگایه‌كی نوێ، كه به‌گوێره‌ی بنه‌ما بابه‌تی و نائاڵۆزه‌كان ڕێگه به وه‌به‌رهێنان و گه‌شه‌پێدان له كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌دات و بایەخی زیاتر به چاكسازیی و به‌رهه‌م ده‌دات، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌به‌ركردنی میكانیزمه هاوچه‌رخه‌كانی ئه‌و كه‌رته.
به گوێره‌ی ئامار و زانیارییه‌كان، دیارترین گه‌نده‌ڵی له كه‌رتی كشتوكاڵی عێراق، له گه‌نده‌ڵی ئیداریی و دارایی، به‌هه‌ده‌ردانی سامانی گشتی، یاریكردن به زه‌وی و زاره كشتوكاڵییه‌كان و دزینی مووچه‌ی كارمه‌ندانی یه‌كێتی كۆمه‌ڵه‌ی جووتیارانی عێراقدایه.