کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەی پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە.

پێنجشەممە (18ـی تەمموزی 2024) بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42 

سلێمانی: 42

دهۆک: 42 

کەرکووک: 45

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 43 

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 33

گەرمیان: 46