به‌ریتانیا: كێشه ئه‌لیكترۆنییه جیهانییه‌كه هێرشی سایبەریی نییه
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكوومه‌تی به‌ریتانیا به مێدیای ئه‌و وڵاته‌ی ڕایگه‌یاندووه، مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م كێشه ئه‌لیكترۆنییه‌ی له مایكرۆسۆفت365 ڕووی داوه، ناكرێت به هێرشیی سایبەریی دابنرێت.
ڕۆژی هه‌ینی 19ـی ته‌ممووزی 2024، زۆربه‌ی پرۆسه و چالاكییه‌كان له فرۆكه‌خانه و ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن و بانكی چه‌ندان وڵات له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌ی جیهان، كه‌وتنه ژێر كاریگه‌رییه‌كانی هێرشی ئه‌لیكترۆنی و له‌كار كه‌وتوون.
هۆکاری سەرەکی ئەو کێشەیە ئەپدەیتێکی سیستەمی مایکرۆسۆفت ویندۆزە کە (بەشێوەیەکی کاتی) بووە هۆی بچڕانی پەیوەندی لە نێوان خزمەتگوزارییەکانی وەکوو OneDrive و SharePoint و هەندێک بەرنامەی دیکە.
کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕایگه‌یاندووه، خەریکی چارەکردنی ئەو کێشەیه‌ن و بە قۆناغ خزمەتگوزارییەکان دەگەڕێنەوە باری ئاسایی.
به‌پێی گوته‌ی شاره‌زایانی ئه‌لیكترۆنی، کێشەکە لە شێوازی پەیوەندیکردنی نێو خودی بەرنامەکانە و پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییه‌وه نییه، بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر داتا‌کان نین.