ئالان حەمەسەعید: بەرپرسییارانە لەبارەی بایکۆتی خوێندن مامەڵەمان کرد

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت: جێگەی خۆشحاڵییە پرۆسەی تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵ سەرکەوتوو بوو و، بەبێ هیچ کێشەیەک کۆتایی هات. هاوکات گوتی: بەرپرسیارانە لەبارەی بایکۆتی خوێندن مامەڵەمان کرد.

لێژنەی باڵای تاقیکردنەوەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە ڕێگەی ماڵپەری ئەزموونەکانەوە، بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجامی 122 هەزار و 15 قوتابی لقەکانی زانستی، وێژەیی و پیشەیی پۆلی 12ـی لە هەر هەشت پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژانەمەوانیدا، گوتی: بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو پرۆسەی خوێندنی ئەم ساڵ تایبەتمەندییەکی تەواوی هەبوو، بە پشتیوانی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پرۆسەیەکی زۆر باش بۆ تاقیکردنەوەکانی 12ـی ئامادەیی بەڕێوەچوو.

وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، باسی لەوە کرد، تاقیکردنەوەکان بەبێ کیشە و بە شێوەیەکی زۆر باش و شەفاف بەڕێوەچوو، جێگەی دڵخۆشی و ڕەزامەندی هەمووان بوو.

ناوبراو ئاشکرای کرد، زیاتر لە 20 هەزار مامۆستا، سەرپەرشتیار و کارگوزار پرۆسەکەیان بە سەرکەوتوویی بەڕێوە برد.

لەبارەی بایکۆتی خوێندنەوە، ئالان حەمەسەعید، گوتی: "لە سەرەتاوە بابەتی بایکۆت ڕووبەڕووی وەزارەتەکەمان کرایەوە نائارامی بۆ پرۆسەی خوێندن دروست کرا. بەڵام ئێمە بەرپرسیارانە مامەڵەمان کرد بۆ ئەوەی هەموو کوردستان لە یەک کاتدا تاقیکردنەوەکان ئەنجام بدەن، بۆیە هەموو ڕێوشوێنێکمان گرتە بەر تا تاقیکردنەوەکان سەرکەوتوو بێت."

هاوکات گوتیشی: تاقیکردنەوەکانی ئەم ساڵ جێگەی ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە بوو. جەختی لەوەش کردەوە، وەزارەتەکەیان لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست جوانترین و شەفافترین و دادپەروەرانەترین پرۆسەی بەڕێوە برد.

لە درێژەی قسەکانیدا، ڕوونی کردەوە، کاتێک کە نمرەکان دەدرێتەوە، قوتابی دەتوانێت وەرەقەی سۆمای خۆی ببینێت، لە ڕابردوودا ڕەنگە دایک و باوکان گلەییان هەبووایە لەبارەی نمرەی منداڵەکانیان، بەڵام ئەم ساڵ بەهۆی دامەزراندنی ئەم سیستەمە شەفاف و دادپەروەرانەیە ئەم گلەییەش نەما.

لەبارەی دزە کردنی پرسیارەکان، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد: وەزارەتەکە هەنگاوی زۆر جددی ناوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو کەسانەی کە لە ڕابردوودا قوتابییانیان فریوو دەدا، دەیان کەسیان ڕووبەڕووی یاسای کردووەتەوە.

دووپاتی کردەوە، بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە بە هاوکاری دەزگە ئەمنییەکان هەموو باندەکان ڕووبەڕووی یاسا کراونەتەوە، ئەم ساڵ تەنیا 51 حاڵەتی گزیکردن تۆمار کراوە، لەکاتیکدا پار نزیکەی 250 حاڵەت تۆمار کرابوو.

بۆ بینینی ئەنجامەکان؛ ئێرە کلیک بکە.

بۆ بینینی پەڕەی سۆما؛ ئێرە کلیک بکە.

پەیامی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ سێ یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی

ڕۆژی (19ـی تەمموزی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەپکەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە هەموو قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12 بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024.

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانیدا بۆ هەر یەکێک لە قوتابییە یەکەمەکاندا هاتووە: قوتابی خۆشەویست؛ بەبۆنەی سەرکەوتنت لە خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم و لە ڕێگەی بەڕێزیشتەوە سوپاس و پێزانینم بۆ خانەوادە و مامۆستا خۆڕاگرەکانت هەیە و ماندووبوون و دڵسۆزییان بەرز دەنرخێنم".

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ قوتابییە یەکەمەکانی نووسیوە: بەهیوام لە قۆناگەکانی ئاییندەی ژیانتان سەرکەوتووتر بن بۆ خزمەتی کوردستان.

تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئەم ساڵ

بە گوێرەی خشتەی تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كان بۆ پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌ هه‌موو به‌شه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی یه‌كشه‌ممه‌ 23ـی حوزه‌یرانی 2024، له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ چوون و لە چوارشەممە 17ی تەممووزی 2024، کۆتا تاقیکردنەوەی خوێندنی تورکمانی و سریانی و پیشەیی بوو.

به‌پێی ئامارەکانی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئەم ساڵ بۆ خوێندنی ساڵانی 2023-2024، 122 هەزار و 15 قوتابی به‌شدارییان لە تاقیكردنه‌وه‌ گشتییه‌كانی پۆلی 12 کردووە کە به‌سه‌ر دوو هه‌زار و 115 هۆڵدا دابه‌ش كرابوون.

سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر له‌ به‌شه‌ جیاوازه‌كانی زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی 39 هه‌زار و 547 قوتابی به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کرد و به‌سه‌ر 680 هۆڵ دابه‌ش كرابوون.

هه‌روه‌ها له‌ پارێزگای سلێمانی، 27 هه‌زار و 376 قوتابی له‌ 423 هۆڵ، له‌ پارێزگای دهۆك 28 هه‌زار و 285 قوتابی له‌ 525 هۆڵ، له‌ گه‌رمیان پێنج هه‌زار و 635 قوتابی له‌ 98 هۆڵ، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ هه‌زار و 794 قوتابی له‌ 39 هۆڵ، له‌ سۆران حه‌وت هه‌زار و 294 قوتابی له‌ 130 هۆڵ، له‌ ڕاپه‌ڕین پێنج هه‌زار و 749 قوتابی له‌ 105 هۆڵ و له‌ زاخۆ شه‌ش هه‌زار و 335 قوتابی له‌ 115 هۆڵ به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانیان کردووە.

ڕێژەی دەرچوونی قوتابییان لەسەر ئاستی زانستی:

زیندەزانی 78.19%

بیرکاری 33.10%

عەرەبی 69.6%

کیمایا 59.87%

ئینگلیزی 53.12%

فیزیا 62.09%

تورکمانی 97.92%

ڕێژەی دەرچوونی قوتابییان لەسەر ئاستی وێژەیی:

کوردی 51.18%

عەرەبی 66.84%

ئینگلیزی 31.28%

بیرکاری 88.68%

مێژوو 68.80%

جوگرافیا 64.90%

ئابووری 49.69%

تورکمانی 100%

سریانی 93.04%

سێ یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی- بەشی زانستی، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:

یەکەمەکان:

دیما هیوا عەلی، لە سلێمانی، بە كۆنمرەی 700

ئاران لوقمان حەمە غەریب، لە سلێمانی، بە كۆنمرەی 700

ئەژی دارا جەلال، لە سلێمانی، بە كۆنمرەی 700

دووەمەکان:

عمر عبدالرحمن عمر طە، هەولێر، بە کۆنمرەی 698                       

دانیا عادل کریم صالح، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 698                          

ئۆژۆ فاروق عمر صدیق، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 698                                                       

ئەلەند جمال حسین محمد، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 698                                     

زینب دانا سعداللە سعید، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 698                                                         

هانۆ حسن بابارسول نورى، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 698                                                     

سۆڤە سرکوت حمەحسین فتح الله، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 698                          

نیگا ئارام دارا احمد، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 698  

زاگروس اسماعیل عبداللە محمد، لە گەرمیان، بە کۆنمرەی 698 

لانە عزیز شوکت کریم، لە هەڵەبجە، بە کۆنمرەی 698 

ئارا حمدامین احمد مصطفی، لە ڕاپەڕین، بە کۆنمرەی 698   

سێیەمەکان:   

لاوێن هیمن اکرم عزیز، لە هەولێر، بە کۆنمرەی 696 

داهین شیروان حسین عبدالقادر، لە هەولێر ، بە کۆنمرەی 696                                   

دانا ابراهیم محمد احمد، لە هەولێر، بە کۆنمرەی 696                                      

ئەلەند ابوبکر رضا رستم، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 696                          

شانیا جمال عزیز رحیم، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 696     

کوردۆ جلال صابر قادر، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 696

دێبەر خسرو محی الدین حسن، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 696

سان سامان صاحب محمد، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 696

یار امیر الله کرم رحمان، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 696

ترێ توفیق مولود کاکەخان، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 696

كه‌ڤى فاضل حسن آفدال، لە دهۆک، بە کۆنمرەی 696

سارا اكرام حسین عزیز، لە گەرمیان، بە کۆنمرەی 696

محمد اسماعیل علی أمین، لە ڕاپەڕین، بە کۆنمرەی 696

ایلاف اسماعیل ابراهیم اسماعیل، لە ڕاپەڕین، بە کۆنمرەی 696                                          

سێ یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی- بەشی وێژەیی، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:

یەکەم:

ئیمان رەمەزان سەعید، لە دهۆک، بەکۆنمرەی 696

دووەم:

پەیمان حمە امین نجیب، لە هەڵەبجە، بە کۆنمرەی 680

سێیەم:

افراح فخری فتح اللە، لە هەولێر، بە کۆنمرەی 676

یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی- بەشی پیشەیی، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان:

یەکەمەکان

ئاسوودە جەزا کەریم، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 720

شێوە جەمال حەمە ساڵح، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 717   

راستی رۆژگار کامەران، لە سلێمانی، بە کۆنمرەی 649

مەروە شێرزاد خضر، یەکەمی پیشەیی. لە هەولێر، بەکۆنمرەی 628

ناوی سێ یەکەمەکانی زانستی
ناوی سێ یەکەمەکانی زانستی
ناوی سێ یەکەمەی وێژەیی
ناوی سێ یەکەمەکانی وێژەیی
ناوی سێ یەکەمەکانی پیشەیی
ناوی سێ یەکەمەکانی پیشەیی