کەشناسیی: سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن؛ لە سنوورى باشووری هەرێم تۆز و خۆڵ دەبێت
K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
سێشەممە 23ـی تەمووزی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، هەروەها لە بەشێک لە سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 44
سلێمانی: 42
دهۆک: 43
کەرکووک: 46
هەڵەبجە: 44
زاخۆ:43
سۆران: 42
حاجی ئۆمەران: 32
گەرمیان: 47