کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ هەوا فێنک دەبێت
K24 – هەولێر:
بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
پێنجشەممە 25ـی تەمووزی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ نزم دەبنەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها لە بەشێک لە سنوورى باشووری هەرێم کەمێک تۆز و خۆڵ دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 41
سلێمانی: 40
دهۆک: 40
کەرکووک: 43
هەڵەبجە: 41
زاخۆ :41
سۆران: 40
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 44