میشال ئەلشەماعی: ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌یه
توێژه‌ر و نووسه‌رێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر لێواری ته‌قینه‌وه‌یه و ئاماژه‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌ن، كار و كاردانه‌وه‌ی نێوان حزبوڵڵا و ئیسرائیل ببێته هۆی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی دیكه‌ی ناوچه‌یی.
ڕۆژی سێشه‌ممه، 30ـی ته‌ممووزی 2024، میشال ئەلشەماعی، توێژەر و نووسەری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵڵای لوبنان، بارودۆخ و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات.
میشال ئەلشەماعی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ڕوون بوو هێرش و كاردانه‌وه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر حزبوڵڵا توند و سه‌خت ده‌بێت، له ئه‌نجامی كار و كاردانه‌وه‌یشدا چاوه‌ڕوانی به‌رپابوونی شه‌ڕێكی دیكه له نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا ده‌كرێت.
ناوبراو گوتیشی، تا ئێسته دیار نییه و به‌ڵگه‌كان ڕوون نین كه ئاخۆ هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كه‌ی حزبوڵڵا سه‌ركه‌وتوو بووه یاخود نا.
ئه‌و توێژه‌ر و نووسه‌ره سیاسییه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئه‌و سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵا، پێشێلكردنێكی ئاشكرای سه‌روه‌ریی لوبنان و یاسای نێوده‌وڵه‌تییه.
ئێوارەی 30ـی تەمموزی 2024، ڕۆیتەرز بڵاوی کردەوە لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر باشووری بەیرووت، سەرکردەیەکی باڵای حزبوڵڵای کردووەتە ئامانج.
بەشێک لە سەرچاوە میدیاییەکانی لوبنان ئاماژەیان بەوەکردووە: لەو هێرشەدا گومان دەکرێت فوئاد شوکر، کەسایەتی دووەمی حزبوڵڵای لوبنانی کرابێتە ئامانج.
لەلایەن خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئامانجی هێرشەکەیان لە بەیرووت کوشتنی کەسی دووەمی حزبوڵڵا بووە بەناوی فوئاد شوکر کە ڕاوێژکاری سەربازی حەسەن نەسروڵڵڵایە و بەرپرسی یەکەمی چەندین هێرش بووە بۆ سەر ئیسرائیل کە دوایینیان هێرشەکەی مەجدەل شەمس لە بەرزاییەکانی جۆڵان بووە.
هاوکات میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کردووە: دوای هێرشەکەی باشووری بەیرووت، سوپای ئیسرائیل خراوەتە ئامادەباشییەوە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێکی وەڵامدانەوەی حزبوڵڵا بۆ ئەو هێرشە.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەهۆی پەرەسەندنە نوێیەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵای لوبنانی، چەند ڕۆژێکە وڵاتانی ئەمەریکا و ئەورووپا داوا لە هاووڵاتییانیان دەکەن بە زووترین کات لوبنان جێبهێڵن یان ئامادەکاری بکەن بۆ مانەوە بۆ کاتێکی زۆر لە شوێنەکانی خۆیان.