60 مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کران
K24 - هەولێر:
چەند مووشەکێک ئاراستەی ناوچە ئەلجەلیلی باكووری ڕۆژئاوای ئیسرائیل کران و ئوردنیش ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی هەموو گەشتە ئاسمانییەکان داخست.
دەستەی پەخشی ئیسرائیل ڕایگەیاند، نزیکەی 60 مووشەک ئاراستەی ناوچە ئەلجەلیلی باکووری ڕۆژئاوای ئیسرائیل کران، کە 15 دانەیان لەلایەن ئیسرائیلەوە پووچەڵ کراونەتەوە.
سوپای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بۆ یەکەمجارە لەدوای تیرۆرکردنی فواد شوکر، فەرماندەی سەربازیی حزبووڵڵای لوبنان دەیان مووشەک ئاراستەی ڕۆژئاوای جەلیل لە باکووری ئەو وڵاتە کراوە. هەروەها ئوردنیش ئاسمانی وڵاتەکەی بە ڕووی هەموو گەشتە ئاسمانییەکاندا داخست.
بۆردومانکردنی ئیسرائیل دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ـی ئابی 2024 حەسەن نەسروڵڵا، ئهمینداری گشتیی حزبووڵڵای لوبنانی گوتبووی: وهڵامیان بۆ ئیسرائیل له بهرانبهر كوژرانی یهكێك له سهركرده دیارهكانی حزبهكهی، یهكلایی بووهتهوه و بهم زووانه دهبێت.
لای خۆیەوە کەناڵی سی ئێن ئێن بە پشتبەستن بە زانیاری وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە؛ کە ئێران و هاوپەیمانەکانی لە ماوەی 72 کاتژمێری داهاتوودا هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر ئیسرائیل دەست پێ دەکەن.
چوارشەممە، 31ـی تەمموزی 2024، حزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، شهوی سێشەممە 30ـی تهممووزی 2024، ئیسرائیل هێرشی کرده سەر گەڕەکی باشووری بەیرووت و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و یەکێک لە سەرکردەکانی به ناوی فوئاد شوکر (حەج موحسن) کردە ئامانج و بووە هۆی کوژارنی ژمارەیەک هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە و وێران بوونی باڵەخانەکەش.