داوود حلفی: عێراق له به‌رانبه‌ر ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌بێت به وریایی مامه‌ڵه بكات
شرۆڤه‌كارێكی سیاسی ئاماژه به‌وه ده‌كات، عێراق دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هیچ گه‌ره‌نتییه‌كی نییه كه بتوانێت ڕووبه‌ڕووی ته‌ماحكاران ببێته‌وه كه له سنووره‌كان ڕووبه‌ڕووی ده‌بێته‌وه.
ڕۆژی پێنجشه‌ممه، 1ـی ئابی 2024، داوود حلفی، شرۆڤه‌كاری سیاسی تایبه‌ت به كوردستان24 گوتی، عێراق به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كی جوگرافیدایه كه به كۆمه‌ڵێك كاراكته‌ر هاوكات پرس و پرۆسه‌ی جیا جیا ده‌ور دراوه، پێویست ده‌كات وریایانه مامه‌ڵه بكات و هه‌نگاوێك نه‌نێت بۆ چوونه ناو دۆخێكی نه‌خوازراو.
داوود حلفی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له‌سه‌ر عێراق پێویسته زۆرترین نه‌رمی له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه نیشان بدات و خۆی له هه‌ر ورووژانێك به دوور بگرێت.
ئه‌و شرۆڤه‌كاره سیاسییه باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌وایه‌تی به مانه‌وه‌ی خۆی بدات له عێراق، به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌دات جۆرێك پشێوی و ئاڵۆزی ئه‌منی له‌و وڵاته هه‌بێت.
ناوبراو گوتیشی، هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه عێراق دوای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له خاكه‌كه‌ی، بتوانێت به‌رگری له ئاسایش و سه‌روه‌رییه‌كه‌ی بكات.
بەرەبەیانی چوارشەممە، 31ـی ته‌ممووزی 2024، بزووتنەوەی حەماس لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی ئیسماعیل هەنییە، بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکە و پاسەوانێکی، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل لە تاران، ڕاگەیاند.
حەماس ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئیسماعیل هەنییە دوای بەشداریی لە رێوەڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرۆککۆماری نوێی ئێران، چووەتە شوێنی مانەوەی لە تاران و دواتر تیرۆر کراوە.
چوارشەممە، 31ـی تەمموزی 2024، حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، شه‌وی سێشەممە 30ـی ته‌ممووزی 2024، ئیسرائیل هێرشی کرده سەر گەڕەکی باشووری بەیرووت و باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون و یەکێک لە سەرکردەکانی به ناوی فواد شوکر (حەج موحسن) کردە ئامانج و بووە هۆی کوژارنی ژمارەیەک هاووڵاتی و برینداربوونی ژمارەیەکی دیکە و وێران بوونی باڵەخانەکەش.
لە لای خۆیەوە، سوپای ئیسرائیل دوێنێ ڕایگەیاند: ئامانجی هێرشەکەیان لە بەیرووت کوشتنی کەسی دووەمی حزبوڵڵا بووە بە ناوی فوئاد شوکر، کە ڕاوێژکاری سەربازی حەسەن نەسروڵڵایە و بەرپرسی یەکەمی چەندان هێرش بووە بۆ سەر ئیسرائیل کە دوایینیان هێرشەکەی مەجدەل شەمس لە بەرزاییەکانی جۆلان بووە.