سەعید جردۆ: پێویستە حكوومەتی عێراق كار بۆ ناساندنی جینۆسایدی ئێزدییەكان بكات

سه‌عید جردۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش
سه‌عید جردۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش

K24 – هەولێر:

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش، ڕایگەیاند: تا ئێستە حکوومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی بە ئاراستەی سارێژکردنی برینی ئێزدییەکان نەناوە.

سه‌عید جردۆ، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای بنكه‌ی لالش تایبه‌ت به‌ كوردستان 24ی ڕاگه‌یاند، داواكاری سه‌ره‌كی ئێزیدییه‌كان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ حكوومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵی جددی بدات بۆ جووڵاندنی كه‌یسی جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی و سزادانی تاوانبارانی ئه‌و كه‌یسه‌.

هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌، تا ئێستە حكوومه‌تی عێراق هیچ هه‌نگاوێكی به‌و ئاراسته‌یه‌ نه‌نا‌وه‌، كه‌ له‌ ئاست ساڕێژكردنی برینی ئێزیدیه‌كاندا بێت.

ئەمڕۆ هەینی 2ـی ئابی 2024  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوینی ئێزدییه‌كان، وێڕای پیرۆزبایی له‌ میر و ئه‌نجوومه‌نی ڕووحانی و هه‌موو ئێزدیانی كوردستان و عێراق و جیهان، پشتیوانی حكوومه‌تی بۆ ماف و داخوازییه‌كانی ئێزدییه‌كان دووپات کردەوە.