بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بەپەلە لوبنان بەجێبێڵن

لەندەن
لەندەن

بەریتانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات دەستبەجێ و بەپەلە لوبنان بەجێبێڵن، چونکە ترس لە بەرپابوونی جەنگێکی گشتگیر و سەرتاسەریی لەنێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵادا هەیە کە دەبێتە جەنگێکی هەرێمی زۆر فراوان.

شەممە 3ـی ئابی 2024، دەیڤد لامی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد، گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێستا زۆر خێرا پەرە دەسەنەێت لە کاتێکدا بەردەوام کار بۆ پەرەپێدانی نوێنەرایەتیمان لە لوبنان دەدەین، بەڵام پەیامم بۆ هاووڵاتییانی بەریتانیا زۆر ڕوونە، ئێستا لە لوبنان دەرچن و وەرنەوە.

لە هەمان کاتدا، باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە لوبنان داوای لە هاووڵاتییان کرد بەهەر ڤیزایەک کە دەستییان دەکەوێت، خۆیان لە لوبنان دەرباز بکەن لەگەڵ ئەوەی گەشتە ئاسمانییەکان وەستاون، بەڵام بژاردەکانی گواستنەوەی بازرگانیی تا ئێستاش بەردەوامن و دەتوانن لەو ڕێگەیەوە خۆیان دەرباز بکەن.

دەسەڵاتی لوبنان بڕیاریدا ناوەندی هێزە ئەمنییەکان لەناوچە سنوورییەکان سەربازەکانیان بگوازنەوە ناوەندیكی ئارامتر، لەپێناو پاراستنیان و دڵنیایی سەلامەتییان لە کاتێکدا گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و باشووری لوبنان زیاد دەبێت.