کەشناسیی هەرێمی کوردستان: سبەینێ پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە

کەشوهەوا
کەشوهەوا

K24 – هەولێر:

بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕایگەیاند، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرما وەک ئەمڕۆ بە بەرزی دەمێنێتەوە.

چوارشەممە 7ـی ئابی 2024، بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشوهەوای سبەینێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: سبەینێ پلەی گەرما وەک ئەمڕۆ بە بەرزی دەمێنێتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 44

سلێمانی: 42

دهۆک: 42

کەرکووک: 46

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 43

سۆران: 43

حاجی ئۆمەران: 34

گەرمیان: 47