سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە عومەری سەید عەلی دەکات
K24 – هەولێر:
بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوژینی عومەری سەید عەلی، سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە ناوبراو دەکات و هیوای سەبر و ئارامیی بۆ دەخوازێت.
چوارشەممە 7ی ئابی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی، بە تەلەفۆن سەرەخۆشیی لە عومەری سەید عەلی کرد بە بۆنەی کۆچی دوایی (نازەنین عەبابەکر کەریم)ـی هاوژینیان.
لەو پەیوەندییەدا، سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ عومەری سەید عەلی و خانەوادە و کەسوکاریان ڕاگەیاند و هیوای سەبر و ئارامیی بۆ خواستن.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی:
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 7ی ئابی 2024 سەرۆک مەسعود بارزانی لەڕێی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشی لە بەڕێز عومەری سەید عەلی کرد بۆ کۆچی دوایی خاتوو (نازەنین عەبابەکر کەریم)ـی هاوژینیان.
هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ بەڕێز عومەری سەید عەلی و خانەوادە و کەسوکاریان ڕاگەیاند و هیوای سەبر و ئارامیی بۆ خواستن.