هاوپەیمانی عەزم: ڕێككه‌وتنی سیاسیی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکووک له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا هه‌یه
K24 - هەولێر:
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی كۆتا واده بۆ ڕێككه‌وتنی هێزه سیاسییه‌كان و پێكهاته‌كانی كه‌ركووك بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی شاره‌كه و هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ، هاوپه‌یمانی عه‌زم ڕایگه‌یاندووه کە ڕێككه‌وتنی سیاسیی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا هه‌یه. په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراقیش سێ بژاردەی سوودانی بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی كه‌ركووك ده‌خاته ڕوو.
دوای نزیكه‌ی نۆ مانگ له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق، كۆتا پارێزگا كه هێشتە نه‌توانراوه حكوومه‌تی خۆجێی پێكبهێنێت، كه‌ركووكه. هێز و لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن تا ئێستە له‌سه‌ر شێوازی به‌ڕێوه‌بردن و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان له‌نێوخۆیاندا ڕێكنەكه‌وتوون؛ ئه‌مه له‌كاتێكدایه ته‌نها چه‌ند ڕۆژێك له‌به‌رده‌م واده‌ی یاسایی ڕێككه‌وتنی هێزه‌كانی كه‌ركووكدا ماوه.
لەبارەی هۆکارنی ڕێكنه‌كه‌وتنی هێز و پێكهاته‌كانی شاره‌كه، عه‌باس به‌یاتی، جێگری سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی توركمان له كه‌ركووك ڕایگه‌یاندووه، هێزه‌كان له پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆجێی نزیكبوونه‌ته‌وه. بڕیاربوو هه‌فته‌ی ڕابردوو پۆسته‌كان دابه‌ش بكرێن، به‌ڵام له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق پرۆسه‌كه دوا خرا. به‌جۆرێك سوودانی ده‌یه‌وێ گشت پێكهاته‌كان له ئیداره‌دانی شاره‌كه‌دا به‌شداربن و په‌راوێز نه‌خرێن. ده‌شڵێت: تائێستا گفتوگۆی هێزه براوه‌كان بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له به‌غدا به‌رده‌وامن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وە، عه‌زام حه‌مدانی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی عه‌زم ئاشكرای كردووه "ڕێككه‌وتنی سیاسیی بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك له‌نێوان كورد و عه‌ره‌بدا هه‌یه، پێده‌چێت له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پارێزگاری نوێی شاره‌كه هه‌ڵبژێردرێت. به‌گوته‌ی حه‌مدانی، كورد و عه‌ره‌ب پێویستیان به نیوه زاید یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی پۆستی پارێزگار به‌شێوه‌ی خول و دوو ساڵ به دوو ساڵ به‌ڕێوه ببه‌ن".
هاوكات، فه‌وزی ته‌رزی په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ڕایگه‌یاندووه "ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی خۆحی كه‌ركووك زۆرن، بۆیه ئەو ناکۆکیانە له 11ی ی ئاب یەکلایی دەکرێنەوە. ئه‌گه‌ر نا، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەشێوەیەکی کاتیی پارێزگارێک بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری کەرکووک داده‌نێت. سوودانی سێ بژارده‌ی له‌به‌رده‌مدایه، یه‌كێكیان ئەوەیە ڕاوێژكاری كاروباری خزمه‌تگوزارییه‌كانی خۆی له پۆستی پارێزگار دابنێت تاوەكوو لایه‌نه‌كان ڕێك ده‌كه‌ون".