ژمارەیەک هاووڵاتی لە نێو ڕووباری باڵەکایەتی ڕزگار کران
سەرنشینانی ئۆتۆمبیلێک کە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ببوون، لەلایەن تیمێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مین ڕزگار دەکرێن و دەگوازرێنەوە نەخۆشخانە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 8ـی ئابی 2024، تیمی مینلابەری یەک سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری مینی هەولێر لەکاتی گەڕانەوەیاندا لە ئەرکی ڕۆژانەیان، سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک ڕزگار دەکەن کە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووبوون.
ڕووداوەکە لەسەر رێگای هاملتۆن نزیک گوندی باوەکراوە سەربە ناحیەی حاجی ئۆمەران قەزای چۆمان ڕووی دابوو و ئۆتومبێلەکە بە سەرنشینانەکانییەوە کەوتبوونە نێو ڕووباری باڵەکایەتی.
دوای گەیشتنی ستافی تیمی مینلابەری یەک بۆ شوێنی ڕووداوەکە، دەست بەجێ سەرنشینانیان ڕزگار دەکەن، لەلایەن یاریدەری پزیشکی تیم چارەی سەرەتایی پێویست بۆ بریندارەکان کرا و گواسترانەوە نەخۆشخانە.