خواردن و خواردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن دیاری کران

کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی خواردن و خواردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن
کۆبوونەوە بۆ دیاریکردنی خواردن و خواردنەوەی ناوەندەکانی خوێندن

وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە، ئەو خۆراکانەیان دیاریی کرد کە پێویستە لە ناوەندەکانی خوێندن بفرۆشرێن و ئەوانەشی کە نابێت بفرۆشرێن.

پێنجشەممە 8ـی ئابی 2024، وەزارەتی تەندروستی بڵاوی کردەوە، بە مەبەستی پێداچوونەوە و هەمواركردنی دانانی ڕێنمایی بۆ فرۆشگای قوتابخانەكان ( باخچەی ساوایان، بنەڕەتی، ئامادەیی) هەروەها پەیمانگاكان، خشتەی دانانی خواردن بۆیان دیاريدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، كۆبوونەوەیەكی هاوبەش بە نوێنەرایەتی وەزارەتی تەندروستی و  وەزارەتی پەروەردە و سەرجەم بەڕێوبەرایەتییەگشتییەكان بەڕێوەچوو كە تێیدا ئەو خۆراكانە دەستنیشانكران پێویستە لە فرۆشگاكان بفرۆشرێت، هاوكات ئەو خۆراكانەشی كە نابێت بفرۆشرێت دەستنیشانكران.

هەر لە كۆبوونەوەكە بڕیاری دانانی لیژنەیەكی هاوبەش درا بۆ بەدواداچوونی فرۆشگاكان و چاودێریكردنیان و چارەسەریی كێشەو گرفتەكانیان.