شوێنێكی فرۆشتنی شیری وشكی منداڵان لە هەولێر داخرا

داخستنی شوێنێکی فرۆشتنی شیری وشکی منداڵان
داخستنی شوێنێکی فرۆشتنی شیری وشکی منداڵان

تیمێکی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شوێنێکی لە هەولێر داخست کە شیری وشکی منداڵانی بێ مۆڵەتی تەندروستیی دەفرۆشت.

پێنجشەممە 8ـی ئابی 2024، وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، بەهۆی بوونی شیری ووشكی منداڵان كە مۆڵەتی تەندروستی نییە، هاوکات نەبوونی مۆڵەتی فەرمی لە وەزارەتی تەندروستی، شوێنێكی فرۆشتنی شیری وشكی منداڵان لە هەولێر داخرا.

وەزارەتەکە ئاشکرای  کردووە، تیمێكی وەزارەتی تەندروستی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، بەڕێوبەرایەتی كاروباری پاراستنی تەندروستی، سەردانی شوێنێكی فرۆشتنی شیری ووشكی منداڵانیانكرد، دوای پشكنین و بەدواداچوون ،دەركەوت جگە لەوەی شوێنەكە مۆڵەتی تەندروستی نییە، چەندین جۆر شیری وشكی منداڵان دەفرۆشێت كە مۆڵەتی ڕێگەپێدانی وەزارەتی تەندروستی نییە، بۆیە بڕیاردرا ئەو شیرانە لەنار ببردرێن و  ڕێكاری یاسایی بەرامبەر بە شوێنەكە بگیرێتە بەر.