سابرینا سینگ بۆ کوردستان24: ڕێککاری پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان
جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ کوردستان24 ئاشکرای کرد، هەمیشە ڕێککاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانیان، دەڵێت: ئەگەر پێویست بکات بڕیار بدەین وەڵام بدەینەوە، لە کات و شوێنی هەڵبژێردراوی خۆمان دەبێت.
پێنجشەممە 8ـی ئابی 2024، سابرینا سینگ، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بۆ کوردستان24 گوتی:بینیم حکوومەتی عێراق پێنج کەسی دەستگیرکردووە کە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمەریکا لە عەین ئەسەد تێوەگلاون، بە دڵنیاییەوە پێشوازیی لەم کردارانە دەکەین.
سابرینا سینگ گوتیشی: هاوبەشییەکی باشمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق هەیە و نامەوێت پێش وەزیری بەرگریی بکەوم، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە ڕێککاری پێویست دەگرینەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان، گوتی: ئەگەر پێویست بکات بڕیار بدەین وەڵام بدەینەوە، لە کات و شوێنی هەڵبژێردراوی خۆمان دەبێت، ئەمەش لەسەر ئەم پۆدیۆمە ڕانەگەیەنم."