بەیاننامەیەکی هاوبەشی سەرۆکەکانی قەتەر و میسر و ئەمریکا: دەستبەجێ کۆتایی بە نەهامەتییەکانی غەززە بێنن

دیمەنێکی باڵەخانە وێرانبووەکانی غەززە
دیمەنێکی باڵەخانە وێرانبووەکانی غەززە

هەر سێ سەرۆکی قەتەر و میسر و ئەمریکا بەیاننامەیەکی هاوبەشییان لەسەر ڕەوش و بارودۆخی غەززە و خانەوادەی بارمتەکان بڵاو کردەوە و داوا دەکەن دەستبەجێ ئەو نەهامەتییانە ڕابگیرێن.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە و نووسراوە: کاتی ئەوە هاتووە دەستبەجێ کۆتایی بە ئازاری درێژخایەنی خەڵکی کەرتی غەززە و بارمتەکان و خێزانەکانیان بهێنرێت، کاتی ئەوە هاتووە کە ئاگربەست ئەنجام بدرێت و بارمتەکان و دەستگیرکراوەکان ئازاد بکرێت.

ئێمە هەرسێکمان و تیمەکانمان چەند مانگێکە هەوڵماندا بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی چوارچێوەیی کە ئێستا لەسەر مێزە و تەنها پێویستی بە تەواوکردنی وردەکارییەکانی جێبەجێکردنەکەیە.

ئەم ڕێککەوتنە لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانە ڕێکخراوە کە بایدن لە 31 ی ئایاری 2024 پێشکەشی کرد و بە بڕیاری 2735 ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پشتگیریی کراوە.

نابێت چیتر کات بەفیڕۆ بدرێت و نابێت هیچ لایەنێک بیانووی بۆ دواخستنی هەبێت، کاتی ئازادکردنی بارمتەکانە، کاتی دەستپێکردنی ئاگربەست و جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە هاتووە.

وەک ناوبژیوان، ئامادەین ئەگەر پێویست بکات پێشنیازی کۆتایی پێشکەش بکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی جێبەجێکردن بە شێوەیەک کە چاوەڕوانی هەموو لایەنەکان بێت.

داوامان لە هەردوولا کردووە لە ڕۆژی پێنجشەممە 15 ی ئاب لە دەوحە و قاهیرە وتووێژی بەپەلە دەستپێبکەنەوە بۆ پڕکردنەوەی هەموو ئەو بۆشاییانەی ماونەتەوە و بەبێ دواکەوتن دەست بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بکەن.

شێخ تەمیم بن حەمەد ئال تەمیمی دووەمی میری ده وڵه تی قه ته ر

عه بدولفه تاح ئه لسیسی سه رۆک کۆماری میسر

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا جۆ بایدن