میران عەلی "کۆچ نەکەی" دەچڕێت
هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، نوێترین گۆرانی خۆی بەناوی "کۆچ نەکەی" لە کەناڵی یوتیوب بڵاو کردەوە.
شەممە، 10ـی ئابی 2024، هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، دەربارەی بڵاوکردنەوەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەو بەرهەمە نوێیەم لە تێکست و میلۆدیی فەرشەد جاڤانروودییە و ئارام سەردار سەردار کاری میوزیک و میکس و ماسترینگ و دەرهێنانی بەرهەمەکەمی کردووە.
میران عەلی گوتیشی: گوێگرەکانم شایەنی باشترینن بۆیە هەمیشە هەوڵ دەدەم باشترین پێشکەشی گوێگرە ئازیزەکانم بکەم. زۆر دڵخۆشم کە توانیم بەرهەمێکی نوێ تۆمار بکەم و بڵاوی بکەمەوە، هیوادارم بەرهەمە نوێیەکەم بەدڵی هەموو لایەک بێت.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ میران عەلی، خەڵکی شاری سلێمانییە و ماوەیەکە دەستی بەگۆرانیگوتن کردووە و خاوەنی چەند بەرهەمێکە.